بڕیاربوو ئەمڕۆ کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بکرێت و دەنگ بە پڕۆژەیاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە بدرێت، بەڵام جارێکی دیکە کۆبوونەوەکە دواخرا.

لە کۆبوونەوەی 18ی ئەیلوولی 2023ی پەرلەمانی عێراق دەنگدان بە پڕۆژەیاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە خرابووە کارنامەی کۆبوونەوەکە، بەڵام دواتر رێگری لێ کرا و دواخرا بۆ ئەمڕۆ، بەڵام ئەمڕۆش جارێکی دواخرا.

سەرچاوەیەك لە پەرلەمانی عێراق گوتی :  هۆكاری دەنگ نەدان و دواخستنی دەنگدان بە بە پڕۆژەیاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە پێویستی بە رێککەوتنی سیاسیە. 

بە پێی زانیاریەكان لە کۆبوونەوەی دوێنێ، بەشێک لە پێکهاتەی شیعە نەهاتنە ناو هۆڵی کۆبوونەوەکانی پەرلەمان، بەشێکیش لەوانەی لە ناو هۆڵی پەرلەمان بوون، داوایان کرد دەنگدان لەسەر بە پارێزگابوونی هەڵەبجە بۆ ئەمڕۆ دوابخرێت، ئەمڕۆش هەر کۆبوونەوەیان نەکرد. 

بە گوێرەی زانیارییەكان ، تا ئێستا هیچ خشتە و بەرنامەیەک بۆ کۆبوونەوە نییە. 

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

     

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

تابلۆی هەفتە