
ئه‌ندامێكی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی حزبی شیوعیی كوردستان: ئەگەر نوێنه‌رانی کورد بە یەک تیم بڕۆنە بەغدا، کارتی فشارەکانمان بەهێز دەبێت و چیتر پرسه نەتەوەیی و نیشتمانییەکانمان پەراوێز نا‌خرێت.
هاوڕێ کرێکار -ڕێگای کوردستان
نه‌بوونی یه‌ك گوتاری و په‌رته‌وازه‌یی نوێنه‌رانی كورد له به‌غدا كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی به بێ چاره‌سه‌ر هێشتۆته‌وه، له دوای هه‌ر خولێكی نوێی په‌رله‌مانیش كێشه‌كان له بری چاره‌سه‌ركردن، زیاتر ده‌بن، په‌رله‌مانتارێكی عێراق له لیستی یه‌كێتی دان به په‌ره‌ته‌وازه‌یییه‌كه ده‌نێت و ده‌ڵیت: ئومێد ده‌كه‌ین بۆ داهاتوو یه‌كڕیزی دروست بێت، به‌رپرسێكی به‌ره‌ی گه‌ل هۆكاری په‌رته‌وازه‌ییه‌كه‌ی بۆ پارتی و یه‌كێتی گه‌ڕانده‌وه و پێیوایه له دوای هه‌ڵبژاردن قه‌یرانه‌كان قوڵتر ده‌بنه‌وه، ئه‌ندامێكی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی حزبی شیوعیی كوردستانیش ده‌ڵێت: ئەگەر نوێنه‌رانی کورد بیانەوێ شکۆی نەتەوەیمان بۆبگەڕێتەوە، دەبێ دەست لە بەرژەوەندییە خودی و حزبییەکانیان هەڵگرن و بە یەک تیم بڕۆنە بەغداد.
له‌گه‌ڵ كۆتایی هاتنی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ئه‌ندامانی خولی شەشەمی په‌رله‌مان ده‌ست به‌كارده‌بن، هاوشێوەی خوله‌كانی پێشوو گەڕێکی دیکە ململانێی وەرگرتنی پۆست و مافه‌كان له نێوان لایه‌نه‌كان ( كورد و شیعه و سوننه) دەستپێدەکات، به‌ڵام ئه‌وه‌ی تێبینی ده‌كرێت ڕۆژ به ڕۆژ كێشه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی ناوه‌ندی زیاتر و كه‌ڵه‌كه ده‌بن.
بڕیار ڕەشید، په‌رله‌مانتاری عێراق له لیستی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، به ڕێگای کوردستانی ڕاگه‌یاند: ئەگەر لە نێوان فراکسێونە کوردییەکان یەکڕیزی هەبێت، چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان ئاسانه، بەڵام تا ئێستا ئەو یەکڕیزییە نەبووە. له‌باره‌ی یاسای نه‌وت و گازه‌وه د. بڕیار وتی: لە نێوان کورد و شیعە و سوننە لەسەر ئاستی بەڕێوەبردنی گرفت هەیە، بۆیە ئومێد دەکەین ئەم یاسایە جێبەجێبکرێت، ئەمجارەش یەکەمجارە نەوتی کوردستان لە ڕێگای سۆمۆوە دەفرۆشرێت.
له به‌رامبه‌ردا زانا عەبدولڕەحمان، له بەرەی گەل، بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا ڕه‌شبینه و ده‌ڵێت: قەیرانەکانی پرسی قوڵتر دەبنەوە، لەبەر ئەوەی پارتی و یەکێتی بە هەمان نەفەسی پێش دەنگدان مامەڵە دەکەن و بەغداش بەهەمان شێوە کار دەکات، چونكه ئه‌و دوو حزبه نایانەوێت نەوت و داهاتی ناوخۆ ڕادەستی بەغدا بکەن و ڕێکبکەون، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌یه بەو شێوەیەی ئێستا دەرفەتی دزی و تاڵانی زیاتر دەبێت، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات كه حکومەتی عێراق و گروپه چه‌كداره‌كان بەشێوەیەکی تۆڵەسەندنەوە سەیری هەرێم بکەن.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی به‌ره‌ی گه‌ل ئاماژەی بەوەشدا، ئەگەر ئەوان لە خەمی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستاندا بوونایە، دەبوایە هەموو ڕێگایەکیان بگرتایە بەر بۆ ڕێكکەوتن، بەڵام لەبەر فرۆشتنی نەوت و كه‌سابه‌ت و دەستکەوتی حزبی هەموو میللەتەکەیان کردووەتە قوربانی، بۆ ڕێكکەوتن له‌گه‌ل به‌غدا شاندێک دەنێرن كه هیچ دەسەڵاتێکیان نییە، بۆیە دڵنیابن قەیرانەکان دوای هەڵبژاردن زۆر لە ئێستا زیاتردەبن و هەر بە هەڵواسراوی دەمێنیتەوە.
دوای بەسەرچوونی پێنج خولی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، هێشتا کێشەکانی پرسی موچە و بودجە و یاسای نەوت و گاز وەک خۆیان ماونەتەوە و چارەسەرنەکراون، ڕوونیش نییە ئایا له خولی شه‌شه‌م گرفتەکان چارەسەر دەبن یاخود به‌رده‌وام ده‌بن.
یاسین عاشور، مامۆستای زانستە سیاسییەکان لە زانکۆی گەرمیان پێیوایه لە گفتوگۆی ڕێكکەوتنی پێکهێنانی حکومەتی عێراق لەگەڵ لایەنه شیعی و سونییەکان دەبێت کورد بە یەک پاکێجی سیاسی و لەسەر بنەمای دەستوری عێراق پێداگری لەسەر ئەو مەلەفانە بکەن. ڕۆژنامه‌نووس ئەرکان محەمەدیش جه‌ختیكرده‌وه كه لە پێنج خولی ڕابردووی پەرلەمانی عێراقداِ، کاندیدان ژمارەیەکی زۆر بەڵێنی جۆراوجۆریان بە دەنگدەرانیان داوە، بەڵام بەداخەوە زۆرینەی ئەو بەڵێنانە جێ بەجێ نەکراون.
هادی كوڵكنی ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی حزبی شیوعیی كوردستان جه‌ختی له‌وه كرده‌وه ئەگەر سەرانی سیاسی کوردی و بەتایبەت هەردوو حزبی حوکمڕانی هەرێم، بیانەوێ شکۆی نەتەوەییمان بۆبگەڕێتەوە، دەبێ دەست لە بەرژەوەندییە خودی و حزبییەکانیان هەڵگرن و بە یەک تیم بڕۆنە بەغداد، ئەوکات کارتی فشارەکانمان بەهێز دەبێت و چیتر پرسه نەتەوەیی و نیشتمانییەکانی گەلی کورد پەراوێز و پشتگوێ نا‌خرێت.
به وته‌ی چاودێرانی سیاسی، ئێستا بەشێکی گەورە لە گرفتەکانی هەرێم گەڕاوەتەوە بۆ ئەو سەرپێچییانەی کە نوێنەرانی کورد لە حکومەتی فیدراڵ و پەرلەمانی عێراقدا ئەنجامیان داوە. پاش ساڵی 2014، کاتێک پەیوەندییە ئابوورییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا پچڕان، چەندین یاسا پەسەند کران کە تێیاندا دەستکاری کراوە بۆ سنووردارکردنی مافە دارایی و ئابوورییەکانی هەرێم. نموونە، یاسای ئیدارەی مالی كه بووە هۆی ئەوەی بودجەی هەرێم لە چوارچێوەیەکی تەنگدا بگیرێت و هەرێم نەتوانێت بەشی خۆی لە بودجەی گشتی وەربگرێت.
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی یه‌كێتی ڕه‌خنه له حكومه‌تی هه‌ریمی كوردستان ده‌گرێت و به گرنگی ده‌زانێت كه له ئێستاوه ئاماده‌كاری بكرێت بۆ یاسای بودجه و له‌و باره‌وه وتی: ئەو گرفتانەی کە هەموو جارێک حکومەتی هەرێم دروستیکردووە، یاخود وەک پێویست نەهاتوەتە پێشەوە، پێویستە لە ئێستاوە ئامادەسازی بکات، بۆ ئەوەی ئەو بڕگانەی لەناو یاساکانی بودجەدا هەبووە و ده‌زانێت لە ساڵانی داهاتوو دووبارە دەبێتەوە بۆی ئامادەبێت و ئەو پابەندییانەی لەسەرێتی جێبەجێ بکات.
سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستی ئه‌مریكا و وڵاتانی ئه‌وروپا له سەر كێشه‌كانی هه‌رێم و به‌غدا، زانا عه‌بدولڕه‌حمان وتی: هەموو ئومێدی یەکێتی و پارتی ئەوەیە، ئەمەریکا و وڵاتانی ئەوروپا چارەسەری پرسە هەواڵواسراوەکانیان بۆ بکەن، له كاتیكدا ئەوان کاریان بەو پرسانه‌وە نییە، هۆکارەکەشی ئەوەیە ئه‌وان کەموکورتی و دزی و تاڵانی هەردوو حزب دەبینن بۆیە بێدەنگن.