
بە پێی ڕاگه‌یه‌نراوێكی وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێم، به هۆی بەردەوامبوونی چاککردنەوە و سازدانی تۆڕی کارەبا، لە چەند مانگی داهاتوودا پێدەچێت بەشێک لە هاووڵاتیان بۆ ماوەیەکی کاتی کارەبایان بپچڕێت و داوا له هاووڵاتانیش ده‌كه‌ن له‌و كاته پشوو درێژ بن.
وەزارەتی کارەبا ڕایده‌گه‌یه‌نێت: بە هۆی چاککردنەوەی تۆڕی کارەبا لە چەند مانگی داهاتوودا چاوه‌ڕوان ده‌كرێت بەشێک لە هاووڵاتیان بۆ ماوەیەکی کاتی کارەبایان بپچڕێت، ئه‌مه‌ش وەک بەشێک لە چالاکییەکانی پڕۆژەی ڕووناکی، کاری چاککردنەوەی پێویست بە بەردەوامی ئەنجام دەدرێت بۆ تۆڕی کارەبا کە سوودی دەبێت لە باشترکردنی خزمەتگوزاری کارەبای نیشتیمانی.
وەزارەتی ناوبراو ئاماژه به‌وه‌شده‌كات لە کاتی ئەنجامدانی کارەکانی سازدانی تۆڕی کارەبا لەلایەن تیمەکانی چاککردنەوە، دەکرێت بۆ ماوەیەکی کاتی کارەبا بپچڕێت، هاووڵاتیانیش دڵنیادەکاتەوە کە لە کاتی هەر پچڕانێکی کارەبا، هەموو خزمەتگوزاری و ژێرخانە سەرەکییەکان بەردەوام دەبن لە کارکردن و تیمەکانیان کاردەکەن بۆ گەڕاندنەوەی کارەبا بە زووترین کات. داوا لە هاووڵاتیانیش دەکات پشوو درێژ بن لە کاتی ئەنجامدانی پڕۆسەی سازدانەوەی تۆڕەکانی کارەبا.