
سەرۆكی شارەوانیی سلێمانی ڕایگەیاند: به هۆی نه‌بوونی بودجه و ستاف دابه‌شكردنی زه‌وی له شاری سلێمانی به سستی به‌ڕێوه ده‌چێت، چونكه ژماره‌یه‌كی زۆر له كارمه‌ندانمان خانه‌نشین بووینه.
دوای ئه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری له‌سه‌ر 130 هه‌زار فۆرمی زه‌وی دا تا له سنووری شاری سلێمانی زه‌وییان پێ بدرێت، به‌ڵام تا ئێستا تیروپشكی زه‌وی دابه‌شكردن ته‌نها بۆ 20 هه‌زار فه‌رمانبه‌ر كراوه.
لەیلا عومەر، سەرۆكی شارەوانیی سلێمانی لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا سستیی دابه‌شكردنی زه‌وی بۆ نه‌بوونی بودجه و ستافی پێویست گه‌ڕانده‌وه و وتی: ئه‌مسال 550 فه‌رمانبه‌ر خانه‌نشین بووینه و تا ئێستا شوێنیان پڕ نه‌كرایته‌وه، ئێمه‌ش بۆ دانانی نەخشەی ئاوەدانی و جیاكردنەوەیان پێویستیمان بە ستافی زیاتر هه‌یه. بۆیه هۆكاره‌كه‌ی ئێمه نین، به‌ڵكو پێویسته وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئه‌و كێشانه‌مان بۆ چاره‌سه‌ر بكه‌ن.