ئیڤان فایه‌ق جابرۆ وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق ، داخستنی كه‌مپی قۆره‌توی له پارێزگای سلێمانی ڕاگه‌یاند، وه‌ك یه‌كه‌م كه‌مپ له هه‌رێمی كوردستان كه له دوای له ساڵی 2014 و داگیركردنی شاری موسڵ بۆ ئاواره‌كان دروستكراوه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق لە ڕاگه‌یه‌ندراوێكی ، ئیڤان فایه‌ق جابرۆ، وەزیری كۆچ و كۆچبەران سوپاس و پێزانینی خۆی ئاڕاسته‌ی حكومه‌تی خۆجێی پارێزگای سلێمانی كرد بۆ هاوكارییه گه‌وره‌كانی له جێبه‌جێكردنی پلانی حكومه‌تی فیدراڵی بۆ كارئاسانی بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان و داخستنی كه‌مپه‌كان، دوای ئه‌و هه‌وڵانه‌ی له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه له بواره‌كانی گه‌ڕانه‌وه‌دا بۆ دابینكردنی بژێوییه‌كی شایسته بۆ خێزانه گه‌ڕاوه‌كان و جێگیركردنیان خراونه‌ته‌گه‌ڕ.
وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌ران جه‌ختیشیكرده‌وه، هۆكاره ڕاسته‌قینه‌كانی ئاواره‌بونی ناوخۆیی كۆتاییان هاتوه به‌هۆی ئه‌و سه‌قامگیرییه‌ی كه له بواره‌كانی گه‌ڕانه‌وه‌دا به‌ده‌ست هاتون.
جابرۆ جه‌ختی له‌سه‌ر پێویستی كۆتاییهێنان به ته‌واوه‌تی دۆسیه‌ی ئاواره‌بون له زوترینكاتدا كرده‌وه
ئیڤان فایه‌ق جابرۆ جه‌ختی له‌سه‌ر پێویستی كۆتاییهێنان به ته‌واوه‌تی دۆسیه‌ی ئاواره‌بون له زوترینكاتدا كرده‌وه به دڵنیابون له گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و ئاوارانه‌ی كه له‌گه‌ڵ هاتنی وه‌رزی زستاندا له بارودۆخێكی سه‌ختدا له كه‌مپه‌كان ده‌ژین.