وەزارەتی كشتوكاڵ لە ئاگانامەیەكدا هاوڵاتیان ئاگادار دەكاتەوە لە چەم و بەندا و و رۆخی روبارەكان دوور كەونەوە، چونكە ئەگەری لافاو بەهێزە و تا ئێوارەی دووشەم بەردەوام دەبێت.
رۆژی دووشەممە، 20-11-2023، وەزارەتی کشتوکاڵی حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا لایەنە پەیوەندیدارەکان و هاونیشتمانییان ئاگادار دەکاتەوە و رایگەیاند، "بەڕێوەبەر و تیمەکانی سەرپەرشتیاری لافاو لە ژووری ئۆپەراسیۆنی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی بەنداوەکان هاوئاهەنگ و لە پەیوەندیدا بن بۆ پاراستنی سەروماڵی هاونیشتمانییان."
وەزارەتی کشتوکاڵ هێڵە گەرمە فریاگوزارییەکانی لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، "لە پەیوەندیدابن لەگەڵ تیم و بەرپرسەکانمان."