وەزیری پەروەدە ئاماژە بەوەدەکات کە هەژمارکردن یان نەکردنی پرۆسەی خوێندنی ئەمساڵ تەنیا لە دەسەڵاتی وەزارەتی پەروەردەیە.
وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێم، ئالان حەمە سەعید ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ١٦ی تشرینی دووه‌می ٢٠٢٣، سەبارەت بە خەوێندنی ئەمساڵ به رۆژنامه‌نووسانی راگه‌یاند" هه‌ژماركردن یان نه‌كردنی پڕۆسه‌ی خوێندن ته‌نیا له ده‌سه‌ڵاتی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌یه، هەروەها مامۆستایان دڵنیا دەکەمەوە کە مافیان پارێزراو دەبێت".
ئالان حەمە سەعید راشیگه‌یاند" وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده بڕیار له باره‌ی خوێندكارانی پۆلی ١٢ ده‌دات كه دره‌نگ ده‌ستیان به پرۆسه‌ی خوێندن كردووه، بۆیه خوێندكارانی پۆلی ١٢ با له خوێندن به‌رده‌وام بن مكافیان نافه‌وتێت".
ئەمە لە کاتێکدایە کەزیاتر لە مانگێکە کە هۆڵەكانی خوێندن لە سنووری (سلێمانی و هەڵەبجە و ڕاپەڕین و كۆیە و گەرمیان) بەهۆی پێنەدانی مووچەوە، بایکۆت کراوە و مامۆستایان جەخت لە بەردەوامی بایكۆت دەكەنەوە و چەندجارێک بۆ جێبەجێکردنی داواکارییەکانیان خۆپشاندانیان ئەنجام دا‌و،هەروەها خوێندکارانی پۆلی ١٢ چەندجارێک گردبوونەوەیان ئەنجام دا و داوایان کردووە کە پرۆگرامی خوێندنیان بۆ کەم بکرێتەوە.