
وەزارەتی کارەبا له ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا ئاماژه به‌وه ده‌كات بە هۆی چالاکیی سازدانەوەی تۆڕی کارەبا، لە ماوەی 48 کاتژمێری ڕابردوودا بەشێک لە هاووڵاتیانی گەڕەکی فەرمانبەرانی شاری هەولێر تووشی پچڕانی کارەبا بوونەتەوە.
له به‌شێكی دیكه‌دا نووسیویانه: لە ئێستادا تیمەکانی وەزارەتی کارەبا و پڕۆژەی ڕووناکی کار لەسەر گەڕاندنەوەی کارەبا دەکەن بۆ هاوڵاتییانی گەڕەکی فەرمانبەران و داواکارین هاوڵاتییان بەردەوام سەیری نامەکانی مۆبایل بکەن تاکو ئاگاداربن لەوەی کاری سازدانەوە لە ناوچەکەیان ئەنجام دەدرێت.
وەزارەتی کارەبا ستایشی هاوکاری بەردەوامی هاوڵاتییان دەکات و پشوو درێژییان بەرز دەنرخێنێت. بۆ هەر پرسیارێک، دەتوانن پەیوەندی بکەن بە ژمارە 1992.
ئه‌م ڕوونكردنه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی كاره‌با له كاتێكدایه، كه كاره‌با له چه‌ند گه‌ڕه‌ك و ناچه‌یه‌كی تریش ده‌بڕێت.