هاوڕێ کرێکار ـ سلێمانی
ئەمڕۆ شەممە 2023/11/25 لەشاری سلێمانی ولەهۆڵی ڕامادا، دامەزراوەی میزۆپۆتامیا یەکەمین دیدادری خۆی لەسەر ئاسۆی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا دەستی پێکرد.
لەدیدارەکەدا، ژمارەیەک لەپەرلەمانتارانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و پەرلەمانتارانی پێشووتری کوردستان ونوێنەری فەرمانگە حکومییەکان و حیزبە سیاسیەکان و ڕۆشنبیران و نوسەران و چالاکوانای ناڕازی بوارە جیاجیاکان ئامادەن.
سێ پانێڵ لەدیدارەکە بەڕێوە دەچێت، کە بریتین لە، ڕوانینێکی نۆێ بۆ پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی ئیتحادی و مستقبل العلاقە مابین الحکومە الاتحادیە و الاقلیم ، الی این؟ و کارکردنی دۆخی هەرێمی کوردستان لەسەر پەیوەندییەکانی لەگەڵ بەغدا.
بریاریشە لە کۆتایدا، خوێندنەوە بۆ دەرئەنجامی دیدارەکە بکرت.