جەیك سولیڤان ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریكا رایگەیاند، "پێشوازی لە دیالۆگی بنیاتنەر لە نێوان حكومەتی عێراق و حكومەتی هەرێمی كوردستان ده‌كه‌ین، هه‌روه‌ها بەردەوامیش ده‌بین لە كاركردن لەگەڵ هەمو لایەنە پەیوەندیدارەكان بۆ ئەوەی بە خێرایی هێڵی بۆری عێراق-توركیا لە زوترین كاتدا بكرێتەوە".

جەیك سولیڤان لەڕاگەیەندراوێكی رۆژنامەوانیدا بڵاویكردەوە، "ئێمە پێشوازی لەو دیالۆگە بنیاتنەرە دەكەین كە هەفتەی ڕابردو لە نێوان حكومەتی عێراق و حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەنجامدرا بە مەبەستی چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكان بە شێوەیەك كە لەگەڵ دەستوری عێراقدا بگونجێت".

راشیگەیاندوە، "ئێمە هاندەری بڕیارەكەی حكومەتی عێراقین بۆ ئازادكردنی پارەی زیادە بۆ حكومەتی هەرێم بۆ یارمەتیدانی دڵنیابون لە وەرگرتنی موچەی فەرمانبەرانی حكومی و بەرەوپێشبردنی سەقامگیری و گەشەی ئابوری".

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

     

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

تابلۆی هەفتە