ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه نەتەوەیەكگرتوەكان لە عێراق وێڕای سه‌ركۆنه‌كردنی بۆردومانه‌كه‌ی دوێنێ فڕۆكه‌خانه‌ی عه‌ربه‌ت له شاری سلێمانی رایگه‌یاند، "ده‌بێت ئه‌و هێرشانه‌ی پێشێلی سه‌روه‌ری عێراق ده‌كه‌ن بوه‌ستێندرێن.
یۆنامی له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، "سه‌ركۆنه‌ی هێرشی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی عه‌ربه‌ت له پارێزگای سلێمانی ده‌كات كه ژماره‌یه‌ك زیانی گیانی لێكه‌وته‌وه"، جه‌ختیش ده‌كاته‌وه كه ده‌بێت ئه‌و هێرشانه بوه‌ستێندرێن كه چه‌ندینجار سه‌روه‌ری عێراق پێشێل ده‌كه‌ن".
یۆنامی جه‌ختی له چاره‌سه‌ركردنی نیگه‌رانییه ئه‌منییه‌كان له ڕێگه‌ی دیالۆگ و دیپلۆماسییه‌وه كرده‌وه نه‌ك له ڕێگه‌ی بۆردومانه‌وه.
پاشنیوه‌ڕۆی دوێنێ دوشه‌ممه فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان فڕۆكه‌خانه‌ی كشتوكاڵی عه‌ربه‌تی كرده ئامانج و به‌هۆیه‌وه سێ پێشمه‌رگه‌ی دژه‌تیرۆری كوردستان (CTG) شه‌هیدبون و سێ پێشمه‌رگه‌ی دیكه‌ش برینداربون.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی دژه‌تیرۆری كوردستان (CTG) له راگه‌یه‌ندراوێكدا باسی له‌وه‌كردوه، "پاشنیوه‌ڕۆی رۆژی دوشه‌ممه فڕۆكه‌خانه‌ی كشتوكاڵی عه‌ربه‌ت له سلێمانی له‌لایه‌ن داگیركه‌ران و ناحه‌زانی ئارامی و ئاسایشی هه‌رێم به فرۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان كرایه ئامانج كه به‌داخه‌وه سێ هه‌ڤاڵ و پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مانی دژه‌تیرۆری كوردستان شه‌هیدبون و 3 پێشمه‌رگه‌ی تریشمان برینداربون".