ئەندامێكی شاندی دانوستانەکانی هەرێم ڕایدەگەیەنێت" وەفدی ھەرێم نزیکە لە رێککەوتن لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی".
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەفدی دانوستانەکانی هەرێم، ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە لە لێدوانێکدا بە میدیای یەکێتی راگەیاند" وەفدی ھەرێم نزیکە لە رێککەوتن لەگەڵ بەغداد، حکومەتی ناوەند سێ قەرزی دیکە بە بڕی ٧٠٠ ملیار دینار رەوانەی ھەرێمی کوردستان دەکات".
ئاماژەی بەوەشکرد، ناردنی ئەو سێ قەرزە بۆ مووچەی مانگەکانی (١٠ و ١١ و ١٢)ی فەرمانبەرانی ھەرێمە و لە دوای سەری ساڵەوە رێککەوتنی نوێ دەکرێت بۆ دابینکردنی مووچە.
بەیانی ئەمڕۆ شاندێکی هەرێم بە سەرۆکایەتی ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی هەرێم گەیشتنە بەغدای پایتەخت کە پرسی هەموارکردنەوەی یاسای بودجە و دۆسیەی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت و مووچەی سێ مانگی کۆتایی ئەمساڵی فەرمانبەرانی هەرێم گفتوگۆی لەبارەوە دەکرێت.