
وه‌زیری پلانداندانانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند: دوای ئه‌نجامه‌كانی سه‌رژمێری گشتی دانیشتووانی عێراق، ڕێژەی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان به به‌راورد به ڕابردوو به‌رزبووه‌ته‌وه.
ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه، دکتۆر دارا ڕەشید، وەزیری پلاندانانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی ڕایگه‌یاند: له ئەنجامەکانی سەرژمێری گشتی دانیشتووان لە نێوان کۆی گشتیی 46 ملیۆن و 118 هەزار کەسی دانیشتووی عێراقدا، هەرێمی کوردستان 6 ملیۆن و 519 هەزار و 129 هاووڵاتی تێدایە.
وه‌زیری پلاندانان ئەوەی خستە ڕوو کە بە گوێرەی ئەم ئامارە نوێیانە، ئێستا هەرێمی کوردستان زیاتر لە 14.6% لە کۆی گشتیی دانیشتووانی عێراق پێکدەهێنێت، ئەمەش زیادبوونێکی بەرچاوە بەراورد بە ڕێژەی پێشووی 12.7% کە وەک پشکی هەرێم دەژمێردرا.
سەبارەت بە چۆنیەتیی ئەنجامدانی سەرژمێرییەکە، وەزیری پلاندانان باسی ئەوەی کرد کە ساڵی 2024، دوای تێپەڕینی 38 ساڵ لە سەرژمێریی کۆتایی ساڵی 1987 و دوایین سەرژمێریی ساڵی 1997 بە بێ بەشداریی هەرێم ئەنجام درا، كه ئامانجی سیاسی له دژی گەلی کورد بوو، توانیان بە هاوکاری لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ سەرژمێرییەکی سەرکەوتوو و دوور لە ده‌ستتێوه‌ردانی سیاسی ئه‌نجام بده‌ن.