ڕێناس گەرمیانی
بەڕێووەبەری بەشی پەروەردەی خورماتوو ئاشکرای دەکات کە ١٠٠پلەی وەزیفی بۆ بەشی پەروەردەی خورماتوو تەرخان دەکرێت.
ڕیاز عەلی حەمەد بەڕێووەبەری پەروەردەی خورماتوو بە ڕێگای کوردستانی ڕاگەیاند :- لەلایەن وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی ناوەند ولە ڕێگەی بەڕێووەبەرایەتی پەروەردەی سەڵاحەدین بڕیار لەسەر تەرخان کردنی سەد پلەی وەزیفی بۆ خورماتوو درا.
وتیشی:- لە ئێستادا کێشەی ئێمە کەمی مامۆستایە، بەتایبەت مامۆستای وانە گرنگەکان وەکو بیرکاری وزانست وکیمیا ، ئەگەریش ئەو تەرخان کردنە بچێتە بواری جێبەجێ کردنەوە ئەوا کێشەی کەمی مامۆستامان بۆ چارەسەر دەبێت .