هەر لەم مانگەدا و له ماوه‌ی 12 ڕۆژدا له مانگی (ئه‌یلول/9)ی ئه‌مساڵدا، لانیكه‌م 11 وڵات له پێنج كیشوه‌ردا ڕوبه‌ڕوی دیارده‌ی كه‌شوهه‌وای توند بونه‌وه، توندترینیان زریانه‌كه‌ی لیبیا بو كه گه‌وره‌ترین كاره‌ساتی سروشتی له مێژوی خۆیدا تۆماركرد.
زاناكان هۆشداری ده‌ده‌ن له‌وه‌ی كه ئه‌م جۆره دیارده كهشوههوایانه كه كاریگه‌رییان له‌سه‌ر سه‌رتاسه‌ری جیهان هه‌یه، ڕه‌نگه له‌گه‌ڵ خێراتربونی قه‌یرانی كه‌شوهه‌وا زیاتر ببن، ئه‌مه‌ش ئاسته‌نگی زیاتر بۆ حكومه‌ته‌كان دروستده‌كات بۆئه‌وه‌ی خۆیان بۆ ئه‌م جۆره لافاو و زریانانه ئاماده بكه‌ن.
یۆنگ ئیون چۆ زانای به‌رگه‌هه‌وا و كه‌شوهه‌وا له زانكۆی سیتی هۆنگ كۆنگ ده‌ڵێت، "گه‌رمبونه‌وه‌ی جیهان له ڕاستیدا تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی بارانبارین له ڕوی فرێكوێنسیی و چڕی و ماوه‌ی بارانبارین ده‌گۆڕێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ده‌بێت حكومه‌ته‌كان ئاماده‌بن، ده‌بێت ده‌ستبكه‌ن به بیركردنه‌وه، چونكه پێشتر شایه‌تحاڵی ڕوداوه توندڕه‌وه‌كانی له‌و شێوه‌یه نه‌بون.