حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق رایگهیاند، لهگهڵ توركیا دانوستاندن دەکەن بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی ههرێمی كوردستان لە رێگەی بەندەری جەیهانەوە، دهشڵێت، "عێراق ڕۆژانە چوار ملیۆن بەرمیل نەوت بەرهەم دەهێنێت، ڕۆژانە سێ ملیۆن و 400 هەزار بەرمیل نەوت هەناردە دەکات".
حەیان عەبدولغەنی لهبارهی دهستپێكردنهوهی ههناردهی نهوتی ههرێمی كوردستان كه له 25ی (ئازار/3)ی 2023وه راگیراوه، به میدیای فەرمیی عێراقی راگهیاندوه، "ئێمە دانوستان لەگەڵ تورکیا ئەنجام دەدەین بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت لە ڕێگەی جەیهانەوە، پێشکەوتن لە دانوستانەکانی نێوان ناوەند و هەرێم سەبارەت بە بۆری نەوتی عێراق-تورکیا هەیە".
ئاماژهی بهوهشكرد، "پڕۆژەی بۆری عەقەبە لە ساڵی 1983ەوە لەسەر مێز بوە"، جەختیشی لەوەکردەوە کە "ئێمە بەرەو کاراکردنی بۆری بەسرە حەدیسە ڕۆیشتین، تا دەگاتە بۆری عێراق-تورکیا، پلانیشمان هەیە ژمارەیەک پاڵاوگەی نەوت لە ناسریە و سەماوە و ژمارەیەک ناوچهی دیكه دروست بکەین".
عەبدولغەنی ههروهها دهڵێت، "عێراق ڕۆژانە چوار ملیۆن بەرمیل نەوت بەرهەم دەهێنێت، ڕۆژانە سێ ملیۆن و 400 هەزار بەرمیل نەوت هەناردە دەکات، هەندێکجاریش سێ ملیۆن و 450 هەزار بەرمیل نەوت هەناردە دەکات".
پهیوهست به بڕی سوتای غاز له عێراق، وەزیری نەوتی عێراق دهڵێت، "ڕۆژانە هەزار ملیۆن پێ سێجا غاز دەسوتێت"، جەختیشیکردەوە "سوتانی غاز بۆ ماوەی ساڵی 2028 تا 2030 بە تەواوی دەوەستێت".