
دەزگای بەڕێوەبردنی کارەساتەکانی ئەو وڵاتە ئەمڕۆ چوارشەممە لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند، ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی لافاوەوە لە ناوەڕاستی ڤێتنام گیانیان لەدەستداوە بۆ ٩٨ کەس بەرزبووەتەوە و تا ئێستا ١٠ کەس بێسەروشوێنن.
لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، زیاتر لە دوو هەزار ماڵ زیانیان بەرکەوتووە و 426 ماڵیش ڕووخاون.
لافاوەکە زیاتر لە ٥١ هەزار و ٨٠٠ هێکتار لە برنج و بەروبوومەکانی دیکەی ژێر ئاو کەوتووە و زیاتر لە ٩٢٠ هەزار و ٨٠٠ مریشک و ئاژەڵی کوشتووە یان بردووە.
ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، زیانە ئابوورییەکان بە زیاتر لە ١٤.٣ تریلیۆن دۆنگی ڤێتنامیی (نزیکەی ٥٧٠ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی) مەزەندە دەکرێت.