بەهای نەوتی خاوی برێنت ئەمڕۆ دوشەممە بەربەستی 81 دۆلاری بۆ هەر بەرمیلێک شکاند، کە بەرزترین ئاستە لە ماوەی چوار مانگدا، دوای سەپاندنی سزای فراوانتری ئەمریکا بەسەر هەناردەکردنی نەوتی ڕوسیا بۆ چین و هیندستان.

بەهای نەوتی خاوی برێنت 1.47 دۆلار بەرزبوەوە، کە دەکاتە ڕێژەی 1.84% و گەیشتە 81 دۆلار و 23 سەنت، ئه‌وه‌ش بەرزترین ئاستە لە دوای 27ی(ئاب/8)ی 2024ەوە.

نرخی نەوتی خاوی تەکساسی ڕۆژئاوای ئەمریکا بە ڕێژەی 2.02% بەرزبوەوە و گەیشتە 78 دۆلار و 12 سەنت، ئەوەش بەرزترین ئاستە لە دوای 8ی 10ی 2024وه‌.

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

تابلۆی هەفتە