بەهای نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە بەراورد بە دوێنێ كەمێك دابەزی، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٧٩ دۆلار و ٩٩ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، بە بەراورد بە دوێنێ ٧١ سەنت نزمبووەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢١ی کانونی دووەمـی ٢٠٢٥، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساس بە ٧٧ دۆلار و ٣٦ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەراورد بە دوێنێ هاوشێوەی نەوتی خاوی برێنت نرخەکەی ٩٤ سەنت نزمبووەوە.
هاوکات، دوای چەند مانگ، جارێکی دیکە نرخی نەوت بەرزبوونەوەی بەرچاوی تۆمارکرد و گەیشتە نزیکەی ٨٠ دۆلاری تێ پەراند، ئەمەش دوای ئەوە دێت چوار مانگە نرخەکەی لە خواروو ٨٠ دۆلارەوەیە.
ئابوریناسان باس لەوە دەکەن، خواستی وڵاتی چین بۆ کڕینی نەوتی خاو بە بڕێکی ئێجگار زۆر ناڕێکی لە بازاڕدا دروستکردووە و نرخی نەوتی بەرزکردووەتەوە.