بەهای نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەراورد بەدوێنێ دابەزی، بەهای بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٧٨ دۆلار و ٧١ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەراورد بە دوێنێ ٦٤ سەنت نزمبووەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٣ی کانونی دووەمـی ٢٠٢٥، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساس بە ٧٥ دۆلار و ١٧ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەراورد بە دوێنێ هاوشێوەی نەوتی خاوی برێنت نرخەکەی ٧٢ سەنت نزمبووەوە.
هاوکات، دابەزینی نرخی نەوت دوای دەستبەکار بوونی دۆناڵد ترەمپ وەک سەرۆکی ئەمریکا دێت کە لە دوای دەستبەکار بوونی رۆژ بە رۆژ نرخی نەوت رووی لە دابەزینە.