هەركاتێك چین گەشەی ئابووری سەردەكەوێ ئەوكاتانە بەهای نەوتی خاو بەرز دەبێتەوە.
بەهای نه‌وتی خاو له‌بازاڕه‌كانی جیهان ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه بۆ سێیه‌م هه‌فته‌ی له‌سه‌ریه‌ك به‌رزبونه‌وه‌ی به‌خۆوه بینی و شاره‌زایانیش هۆكاری سه‌ره‌كی به‌رزبونه‌وه‌ی نرخه‌كه بۆ گه‌شبینی بوژانه‌وه‌ی خواست له چین كه گه‌وره‌ترین به‌رهه‌مهێنه‌ری جیهان و گه‌وره‌ترین هاورده‌كاری نه‌وتی خاوه ده‌گه‌ڕێننه‌وه.
به‌گوێره‌ی بۆرسه‌ی جیهانی، نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی برێنت 39 سه‌نت كه ده‌كاته ڕێژه‌ی 0.4% و گه‌یشته 94.32 دۆلار، هاوكات نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی ڕۆژئاوای ته‌كساسی ئه‌مریكیش 53 سه‌نت به‌رزبۆوه و گه‌یشته 91.30 دۆلار.
بۆ ماوه‌ی سێ هه‌فته له‌سه‌ریه‌ك نه‌وتی خاوی برێنت و رۆژئاوای ته‌كساسی ئه‌مریكا به‌رزبونه‌وه و گه‌یشتوه‌ته به‌رزترین ئاستی له دوای مانگی (كانونی دوه‌م/1)ی ئه‌مساڵه‌وه، هه‌روه‌ها له‌سه‌ر ڕێڕه‌وی گه‌وره‌ترین به‌رزبونه‌وه‌ی خۆیانن له دوای له‌شكركێشی ڕوسیا بۆ سه‌ر ئۆكرانیا له چاره‌كی یه‌كه‌می ساڵی 2022.