ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه بەهای نەوتی خاو جارێكی دیكە رووی لە بەرز بوونەوە كرد،ئەوە بۆ خولی چواره‌م جارە به‌رزبونه‌وه‌ی به‌خۆوه بینی، ئه‌مه‌ش بۆ كه‌میی خستنه‌ڕوی نه‌وت و كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌می سعودیه و ڕوسیا ده‌گه‌ڕێته‌وه، جگه له دابه‌زینی ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی شیل له ئه‌مریكاوه.
به‌گوێره‌ی بۆرسه‌ی جیهانی وزه، نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی ڕۆژئاوای ته‌كساسی ئه‌مریكی 99 سه‌نت به‌رزبۆوه كه ده‌كاته 1% و گه‌یشته 92.47 دۆلار، هاوكات نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی برێنت 58 سه‌نت به‌رزبوه‌وه و گه‌یشته 95.01 دۆلار.
دوێنێ دوشه‌ممه، ئیداره‌ی زانیاری وزه‌ی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند، به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی ئه‌مریكا كه یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین ناوچه‌كانی به‌رهه‌مهێنه‌ری شیل، به‌ره‌و دابه‌زین ده‌ڕوات بۆ نۆ هه‌زار و 393 ملیۆن به‌رمیل له ڕۆژێكدا، كه نزمترین ئاسته له مانگی (ئایار/5)ی ئه‌مساڵه‌وه.