بەهای نەوتی خاو ئەمڕۆ پێنجشەممە بەهۆی ئەو نادڵنیاییەی کە ئەمریکا خۆی لە نەدانی پابەندبونەکانی بەدور دەگرێت دابەزی.

بەیانی ئەمڕۆ نرخی نەوتی خاوی برێنت 18 سەنت واتا بەڕێژەی 0.23%ی نرخەکەی دابەزی و بەرمیلێک گەیشتە 78.18 دۆلار، نرخی نەوتی تێکساسی ئەمریکاش 28 سەنت واتا 0.38%ی نرخەکەی دابەزی و بەرمیلێک بە 74.06 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

دابەزینی نرخی نەوت لەکاتێکدایە، کە کیڤن مەکارتی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران ڕایگەیاند، هەندێک پێشکەوتن لە دانوستانەکان بۆ بەرزکردنەوەی سەقفی قەرزەکانی ئەمریکا بەدیهاتوە، بەڵام هێشتا زۆر بابەتی هەڵپەسێردراو هەیە، لە کاتێکدا وادەی کۆتایی نزیکبوەتەوە بۆ بەرزکردنەوەی سنوری قەرزکردنی حکومەتی فیدڕاڵی کە 31.4 ترلیۆن دۆلارە.

دانوستانکاران بە نوێنەرایەتی جۆو بایدن و مەکارتی سەرۆکی دیموکراتەکان ڕۆژی چوارشەممە لە کۆشکی سپی گفتوگۆیان ئەنجامدا، کە هەردولا بە دانوستانێکی "بەرهەمدار" وەسفیان کرد و هەوڵیاندا ڕێککەوتنێک واژۆ بکەن.

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

تابلۆی هەفتە