دوو رۆژە بەهای نەوتی خاو لە بازاڕەکانی جیهاندا بەراورد بەدوێنێ دابەزی، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٧٩ دۆلار و ٣٥ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەراورد بە دوێنێ ٦٤ سەنت نزمبووەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٢ی کانونی دووەمـی ٢٠٢٥، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساس بە ٧٥ دۆلار و ٨٩ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەراورد بە دوێنێ هاوشێوەی نەوتی خاوی برێنت نرخەکەی دۆلارێک و ٤٧ سەنت نزمبووەوە.
هاوکات، دوای چەند مانگ، جارێکی دیکە نرخی نەوت بەرزبوونەوەی بەرچاوی تۆمارکرد و گەیشتە نزیکەی ٨٠ دۆلاری تێ پەراند، ئەمەش دوای ئەوە دێت چوار مانگە نرخەکەی لە خواروو ٨٠ دۆلارەوەیە.
ئابوریناسان باس لەوە دەکەن، خواستی وڵاتی چین بۆ کڕینی نەوتی خاو بە بڕێکی ئێجگار زۆر ناڕێکی لە بازاڕدا دروستکردووە و نرخی نەوتی بەرزکردووەتەوە.
ئەوەش لەکاتێکدایە، پێشتر بەهۆی خاوبوونەوەی ئابوری چین، پێشبینیەکان بۆ خواست لەسەر نەوت لەلایەن رێکخراوی ئۆپێک و ئاژانسی وزەی نێودەوڵەتییەوە کەمکرایەوە.