وەزیری بەرگری ئەمەریكا لە كۆبوونەوەیەكی لەگەڵ هاوتا ئیسرائیلیەكەی پشگیری ئەمەریكای بۆ ئیسرائیل دووپات كردەوە.
لۆید ئۆستین به ڕونی بۆ یۆهاڤ گالانتی ڕاگه‌یاندوه كه ئه‌مریكا "پشتیوانی له مافی ئیسرائیل ده‌كات بۆ به‌رگریكردن له خۆی".
ئۆستین "پشتیوانی واشنتنی بۆ پێویستی ده‌ربڕیوه هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ژێرخانی حزبوڵا به‌درێژایی سنوره‌كان به‌مه‌به‌ستی دڵنیابون له‌وه‌ی كه چه‌كداره‌كانی نه‌توانن هێرشی هاوشێوه‌ی هێرشه‌كانی 7ی ئۆكتۆبه‌ر بۆ سه‌ر گردبونه‌وه‌كان له باكوری ئیسرائیل ئه‌نجام بده‌ن".
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، ئۆستین دوپاتیكردوه‌ته‌وه كه "پێویستی به چاره‌سه‌رێكی دیپلۆماسی هه‌یه بۆ دڵنیابون له‌وه‌ی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی بتوانن به سه‌لامه‌تی بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ماڵه‌كانیان له هه‌ردو دیوی سنور له نێوان لوبنان و ئیسرائیل".
وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا باسی له‌وه‌شكردوه، وڵاته‌كه‌ی له دۆخێكی باشدایه بۆ به‌رگریكردن له ئه‌ندامانی هێزه چه‌كداره‌كانی و هاوبه‌شه‌كانی و هاوپه‌یمانه‌كانی له به‌رامبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌كانی ئێران و ئه‌و ڕێكخراوانه‌ی كه پشتیوانیان ده‌كات.
ئۆستین هۆشداریدا له "ئه‌و ده‌رئه‌نجامه ترسناكانه‌ی كه ئێران به‌رگه‌ی ده‌گرێت ئه‌گه‌ر بڕیار بدات هێرشی سه‌ربازی ڕاسته‌وخۆ دژی ئیسرائیل ئه‌نجام بدات".