كیه‌ر ستارمه‌ر پرسی كه‌مكردنه‌وه‌ی كۆچبه‌ران بۆ شانشینی یه‌كگرتو كردۆته یه‌كێك له گرنگترین كاره له‌پێشینه‌كانی، هه‌روه‌ها هه‌وڵده‌دات مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ دۆسیه‌كانی هه‌زاران عێراقی كه ساڵانه ده‌گه‌نه شانشینی یه‌كگرتو ئاسان بكات، له‌ڕێگه‌ی ئه‌وه‌ی پێی ده‌وترێت "ناڕێك"ی شێوازه‌كان.
نزیكه‌ی 16 هه‌زار و 499 عێراقی له نێوان مانگی (كانونی دوه‌م/1) ساڵی 2020 تا (ئه‌یلول/9)ی 2024 به به‌له‌می بچوكه‌وه به‌سه‌ر كه‌ناڵی ئینگلیزی‌دا گه‌یشتونه‌ته بریتانیا، كه ده‌كاته 12%ی سه‌رجه‌م كۆچبه‌ران له‌و ماوه‌یه‌دا.
كیه‌ر ستارمه‌ر، پێش سه‌ردانه‌كه‌ی سودانی له‌په‌یامێكدا ده‌ڵێت، ئه‌و ڕێككه‌وتنه "یارمه‌تی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی مۆدێلی بازرگانی قاچاخچیی خه‌ڵك ده‌دات، به ناردنی په‌یامێكی ڕون كه ئه‌گه‌ر به نایاسایی هاتیته ئێره، چاوه‌ڕێی ئه‌وه مه‌كه لێره بمێنیته‌وه".
له كاتێكدا كه هاتنی به‌له‌می بچوك كه‌متر له یه‌ك له‌سه‌ر ده‌ی كۆچبه‌ران بۆ بریتانیا پێكده‌هێنن و زۆربه‌یان له ڕێگه‌ی ڕێگا یاساییه‌كانی وه‌ك ڤیزه‌ی كار یان خوێندكاره‌وه دێن، به‌ڵام ئامانجی سه‌ره‌كیان وه‌رگرتنی مافی په‌نابه‌رێتیه له‌و وڵاته، به كۆی گشتی كۆچبه‌ر تا مانگی (حوزه‌یران/6)ی 2023دا، 906 هه‌زار كه‌سی تۆماركردوه.
شه‌پۆلێكی ئاژاوه‌گێڕییه‌كان له هاویندا به‌هۆی كوشتنی سێ كچه‌وه به‌ره‌و توندوتیژی توندڕه‌وی ڕاستڕه‌وه‌كان په‌ره‌ی سه‌ند، له‌نێویاندا هێرشكردنه سه‌ر ئه‌و هۆتێلانه‌ی كه په‌نابه‌ران تێیدا نیشته‌جێ بون.
كیه‌ر ستارمه‌ر كه له مانگی (ته‌مموز/7)ی 2024 ده‌ستبه‌كاربو و ده‌ستبه‌جێ پلانی مشتومڕاوی ئیداره‌ی پێشوی پارتی پارێزگاران بۆ دیپۆرتكردنه‌وه‌ی كۆچبه‌ران بۆ ڕواندا هه‌ڵوه‌شانده‌وه، له‌و كاته‌وه كه‌وته ژێر فشاره‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ستراتیژی خۆی بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ كێشه‌كه‌دا دابڕێژێت.