ئاژانسێکی هەواڵی سووریا رایگەیاندوە ، رۆژی پێنجشەممە، سەرۆکی سووریا بەشار ئەسەد سەردانی چین دەکەن.
رۆژی سێشەممە 19-9-2023، سەرۆکایەتیی کۆماری سووریا رایگەیاند، "لەسەر داوای شی جین پینگ، سەرۆکی چین، رۆژی پێنجشەممە، بەشار ئەسەد و ئەسما ئەسەد، خانمی یەکەم بەیاوەری شاندێکی سیاسی و ئابووری سەردانی چین دەکەن."
ئاژانسەكانی هەواڵ بڵاویانكردۆتەوە، سەردانەکە سەرۆکی چین شی جین پینگ و ئەسەد کۆبوونەوەیەکی لوتکەی نێوان سوریا و چین ئەنجام دەدەن، ئاماژەشی بەوەشدراوە سەردانەکە، " ژمارەیەک کۆبوونەوە و بۆنە لەخۆ دەگرێت کە ئەسەد و هاوسەرەکەی لە شارەکانی خانجۆ و پەکینی پایتەخت ئەنجامیان دەدەن".
جێگەی ئاماژە پێكردنە، سەردانەکە لەسەر بانگهێشتی فەرمی سەرۆکی چین دێت و شاندێکی سیاسی و ئابووری لەگەڵ ئەسەد دەبێت، کە سەردانەکە رۆژی پێنجشەممە دەستپێدەکات.