بەهای نەوت لە ماوەی رابردوودا بە شێوەیەکی بەرچاو رووی لە دابەزین کردبوو، ئەمڕۆ نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە ٦٦ دۆلار و ٣١ سەنت مامەڵەی پێوەکرا و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی نزیکەی چوار دۆلار بەرزبووەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٤ـی ئایارـی ٢٠٢٥، هاوشێوەی نەوتی خاوی برێنت نرخی بەرمیلێک نەوتی تەکساسیش بەرزبووەوە و بە ٦٣ دۆلار و ٣٩ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
ناجێگیری نرخی نەوت بە شێوەیەکی گشتی لەکاتێکدایە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بڕیاریدا بە راگرتنی باجی گومرگی بەسەر ٧٥ وڵات بۆ ماوەی ٩٠ رۆژ بەهۆکاری ئەوەی هەندێک وڵات هیچ وەڵامێکیان بۆ باجە گومرگییەکانی ئەمریکا نەداوەتەوە.