ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه بومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی 5.0 پله به‌پێوه‌ری رێخته‌ر له ناوچه‌ی ویلی له پارێزگای ئۆتۆنۆمی مه‌نگۆلی بینگۆلین له ناوچه‌ی شینجیانگ له باكوری ڕۆژئاوای چین ڕویدا.
ناوه‌ندی چینی بۆ تۆڕه‌كانی بومه‌له‌رزه له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، ناوه‌ندی بومه‌له‌رزه‌كه كه له قوڵایی 20 كیلۆمه‌تر له‌سه‌ر ئاستی روی ده‌ریا ڕویداوه، له شوێنی یه‌كگرتنی پانی 40.89 پله له باكور و درێژیی 84.15 پله له ڕۆژهه‌ڵات چاودێری كراوه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی ده‌سه‌ڵاتدارانی ناوچه‌كه، هیچ هه‌واڵێك له‌باره‌ی زیانه‌كانی گیانی نه‌بوه.
له سه‌ره‌تای مانگی (نیسان/4)ی ئه‌مساڵ بومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی 5.5 پله به پێوه‌ری ڕێخته‌ر له باشوری شینجیانگی چین هه‌ژاند .