بەرەبەیانی ئەمڕۆ چەند بومەلەرزەیەک لە سنووری سلێمانی و گەرمیان روویدا کە چەقەکەی لە نێوان شاری کەلار و قەسری شیرین لە رۆژهەڵاتی کوردستان بووە.
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٧ـی کانونـی دووەمـی ٢٠٢٥، سێ بوومەلەرزە لە سنووری سلێمانی و گەرمیان روویدا و کە یەکەم بومەلەرزە لە کاتژمێر ٣:١٤ بە گوڕی ٣.٤ پلەی رێختەر بووە.
هاوکات سەنتەری بومەلەرزانی ئەوروپی ئەوەشی خستەڕوو، بومەلەرزەی دووەمیش لە کاتژمێر ٤:٠٢ بووە و بە گوڕی ٤.٨ پلە بەپێوەری رێختەر بووە، کە چەقەکەی نێوان شاری کەلار و قەسری شیرین لە رۆژهەڵاتی کوردستان بووە و سێیەم بوومەلەرزە بە گوڕی ٣.١ پلە بەپێوەری رێختەر لە قوڵایی ١٤ کیلۆمەتر ژێرزەوی لە دووری ١٦ کیلۆمەتر لەسەنتەری کەلار روویدا.