بەپێی لێدوانی بەرپرسێكی حەماس لە چوارچێوەی رێكەوتنەكەیان بڕیارە چوار بارمتەی ئیسرائیل ئازاد بكرێن
ئەبو عوبەیدە، گوتەبێژی کەتیبەکانی عیزەدین قەسام، باڵی سەربازیی بزووتنەوەی حەماس رایگەیاند، "وەک بەشێک لە رێککەوتنی ئاڵوگۆڕی بەندکراوەکان، کەتیبەکانی قەسام بڕیاریدا سبەی چوار ژنە سەرباز رادەستبکەن."
نووسینگەی بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیلیش بڵاویکردەوە، لە رێگەی نێوەندگیرەکانەوە ناوی چوار بارمتەکەیان بەدەست گەیشتووە.
بارمتەکان بریتیین لە کارینا ئەریێڤ، ناما لێڤی، دانیێڵا گیلبۆوا و لیری ئالباگ.