
وڵاتی چین موشەكێكی بەرهەم هێناوە دەتوانێ كڵاوەی ئەتۆمی هەڵگرێت و هەروا لەدەنگ خێراترە و دەگاتە قوڵایی ئەمەریكا.
ئەم مووشەکە لە رێگەی فڕۆکەی بۆمبهاوێژی گەورەی جۆری (H-6N)ـەوە هەڵدەگیرێت و لە ئاسمانەوە دەهاوێژرێت.
راپۆرتەکان دەڵێن ئەمە تاکە مووشەکە لە جیهاندا پێکەوە سێ تایبەتمەندیی هەبێت:
1- مەودای زۆر دوور دەڕوات (نزیکەی 8 هەزار کیلۆمەتر).
2- زۆر خێرایە (لە دەنگ خێراترە).
3- توانای هەڵگرتنی چەکی کڵاوەی ئەتۆمی هەیە.
ئەمەش وادەکات چین لەم رووەوە لەپێش ئەمریکا و رووسیاوە بێت.