لۆكاشینكۆی سەرۆكی بیلا روسیا كە بە زەبری هێز هاتە سەر دەسەڵات و ئەوە حەوتەمین راپرسیە جارێكی دی سەرۆكایەتی وەرگرتەوە.
ئه‌لێكسانده‌ر لوكاشینكۆ له ساڵی 1994ه‌وه به مشتێكی ئاسنین حوكمڕانی ده‌كات، دوای خۆپیشاندانی بێ وێنه له ساڵی 2020 له دژی ئه‌و، هه‌ر ده‌نگێكی ناكۆك دروستبوبێت، سه‌ركوتكراوه.
لوكاشینكۆ له‌كاتی ده‌نگدانیدا له مینسكی پایته‌خت ڕایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی پێویستی به ڕه‌زامه‌ندی ده‌ره‌وه‌ی وڵات نییه بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی بیلاڕوسیا كه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه به‌ڕێوه‌ده‌چێت، هه‌ڵبژاردنه‌كان له پێناو خه‌ڵكی بیلاڕوسیا به‌ڕێوه‌ده‌چن، هیچیش له‌دۆخه‌كه ناگۆڕێـ ئه‌گه‌ر یه‌كێتی ئه‌وروپا دان به‌و هه‌ڵبژاردنانه‌دا بنێت یان نا.
له میانی كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا كه ماوه‌ی دو كاتژمێری خایاند له ڕۆژی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا، سه‌رۆكی بیلاڕوسیا به درێژی باسی له دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا و ترسه‌كانی بیلاڕوسیا له ئه‌گه‌ری لكاندنی له‌لایه‌ن ڕوسیا و په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌وروپا له‌گه‌ڵ واشنتن كرد.
سه‌رۆكی بیلاڕوسیا هه‌وڵیدا ئه‌و ترسانه كه‌م بكاته‌وه كه ڕوسیا بتوانێت وڵاته‌كه‌ی به ته‌واوی بخاته ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆیه‌وه و وتی، "له‌گه‌ڵ ڤلادمیر پوتن سه‌رۆكی ڕوسیا قسه ده‌كات سه‌باره‌ت به چۆن ده‌ژین، چۆن پێكه‌وه كارده‌كه‌ین، به‌ڵام هیچ شتێكی له‌م شێوه‌یه نییه كه ببێته هۆی یه‌كخستنی ئێمه بۆ یه‌ك ده‌وڵه‌ت".