دوای بڕیارەكەی دادگای فیدڕاڵی بەراگرتنی ههریهكه له یاساكانی باری كهسی، گهڕاندنهوهی موڵك و ماڵ و لێبوردنی گشتی هەر یەكە لە پارێزگارەکانی نەینەوا، ئەنبار و سەلاحەددین بڕیاریاندا سبەی دەوامی فەرمی ڕابگرن، ئەوەش وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر ڕاگرتنی ب یاسای لێبوردنی گشتی.
عەبدولقادر دەخیل، پارێزگاری نەینەوا ئەمشەو لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، "سبەی چوارشەممە دەوامی فەرمی لە پارێزگا و دەستە و دامودەزگاکانی سەر بە پارێزگای نەینەوا ڕادەگیرێت، ئەمەش وەک دەربڕینی ناڕەزایی بەرامبەر بە بڕیاری دادگای فیدراڵی بۆ بۆ ڕاگرتنی جێبەجێکردنی یاسای لێخۆشبونی بێتاوان و ستەملێکراوان".
هاوكات حەمەد نوری ئەحمەد، پارێزگاری ئەنبار لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، "راگرتن و پەکخستنی دەوامی فەرمی بۆ ماوەی سێ ڕۆژ لە پارێزگاکەمان ڕادەگەیەنم، وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بەو بڕیارەی كە لە دادگای فیدراڵی دەرچوە".
هاوكات پارێزگای سەلاحەدینیش بڵاویكردەوە، "بە ڕێنمایی بەدر فەحل پارێزگاری سەلاحەدین، بڕیاردرا لە ڕۆژی چوارشەممە 5ی (شوبات/2)ی 2025ی پشوی فەرمی لە سەرتاسەری پارێزگاكە ڕادەگەیەنرێت، ئەمەش وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بە بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی بۆ دەرکردنی فەرمانی دەوڵەت بۆ ڕاگرتنی جێبەجێکردنی بڕگەکانی یاسای لێبوردنی گشتی".
ئەوە لەكاتێكدایە محەمەد حەلبوسی، ئەمڕۆ سێشەممە لە پەیامێكدا لە پلاتفۆڕمی "X" سەبارەت بە بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی بڵاویكردەوە، "پێشتر وتومانەو جارێكی دیكەش دوپاتی دەكەینەوە كە یاسای لێبوردنی گشتی كە پەسەندكرا، تەنیا بۆ دابینكردنی دادپەروەرییە بۆ ستەملێكراوان، كە بەر لە خەڵكانی تر و زیاتریش ئێمە بەدەستییەوە ناڵاندومانە".
ئاماژەی بەوەشكرد، "قبوڵ ناكەین دادگای فیدراڵی (نادەستوری) بە سیاسی بكرێت و یاساكان پشتگوێ بخرێن و فەرمانە سالارییە بێویژدانەكەی دژ بە خەڵكی بێتاوان و ستەملێكراو دەربكات".