ئەمەریكا بڕیاری داوە سزای زیاتر بخاتە سەر ئێران و گۆشەگیری بكات.
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا ڕایگەیاند، سزاکان شەش کەس و 12 قەوارە دەکەنە ئامانج بەهۆی ئەوەی "هەوڵەکانیان بۆ هاوکاریکردنی ڕژێمی ئێرانە لە بەرهەمهێنانی ناوخۆیی کەرەستەی گرنگ کە پێویستن بۆ بەرنامەی موشەکی بالیستیکی تاران".
ئاماژهی بهوهشكردوه، ئەو کەسانەی کە گەمارۆکان کراونەتە ئامانج، کە لە ئێران و چینن، "پشتیوانی لە ڕێکخراوە لاوەکییە جۆراوجۆرەکانی سوپای پاسدارانی ئێران دەکەن کە سەرپەرشتی هەوڵەکانی پەرەپێدانی کەرەستەی ڕیشاڵی کاربۆنی دەکەن کە پێویستن بۆ دروستکردنی موشەکی بالیستیکی نێوان کیشوەرەکان".
ئەو سزایانە دواهەمین ڕێوشوێنە لە زنجیرەیەک ڕێوشوێندا لەوکاتەوەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە مانگی شوباتدا هەڵمەتی "زۆرترین فشار"ی خۆی بەسەر ئێراندا سەپاندەوە.
ئیدارهی ترهمپ بەردەوامە لە سەپاندنی سزای نوێ تەنانەت لە کاتێکدا واشنتن و تاران دانوستان لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەکەن.
ڕۆژی 12ی مانگی ڕابردو وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا سزاکانی بەسەر قەوارەیەکی ئێرانی و سێ کەسی واشنتن ڕاگەیاند، کە واشنتن بە پەیوەندیدار بە پەرەپێدانی چەکی ئەتۆمی ئێرانەوە دەزانێت.