
بزوتنەوەی حەماس بە میدیاكانی راگەیاندووە ئاگربەست كۆتایی هاتوەو ئامادەی شەڕن.
سەرچاوەیەک لە حەماس بە میدیاعەرەبییەکانی ڕاگەیاندووە'' بزووتنەوەی حەماس، ستیڤ ویتکۆف، نێردەی تایبەتی ترەمپی بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئاگادار کردوەتەوە، کە ڕێککەوتنی ئاگربەستی غەزە کۆتایی هاتووە و بزووتنەوەکە ئامادەیە بۆ شەڕکردن.''
ئاماژە بەوەشكراوە، بزووتنەوەکە ویتکۆفی ئاگادار کردوەتەوە، کە ڕێککەوتن و ئاگربەستی غەزە تەنیا حەماس پابەندی بووە و ئیسرائیل پابەندی نەبووە، لە کاتێکدا دەبو ئەوانیش پابەندی بن.
ئەمە لە کاتێکدایە ئەمڕۆ ئیسرائیل چەند هێرشێکی ئاسمانییان بۆ سەر غەززە ئەنجام داو و بەهۆیەوە ١٠ کەس کوژران.
قۆناغی یەکەمی ڕێککەوتنی ئاگربەست کە لە نێوان ئیسرائیل و حەماس بە نێوەندگیری قەتەر و میسر و ئەمریکا ئەنجامدرا، لە ١٠ ی ئۆکتۆبەرەوە دەستیپێکرد. بەڵام هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ناوچە جۆربەجۆرەکانی کەرتی غەززە تائێستاش ناو بەناو بەردەوامن.