هاوسەرۆكی هەسەدە رایدەگەیەنێت پێشتر دانوستان لەسەر چۆنیەتی تێكەڵ بوونەوەی هێزەكانمان لە گەڵ دیمەشق باس كردوەو بڕیارە خولێكی نوێی دانووستان لەمبارەوە لەگەڵ دیمەشق بەڕێوە بچێتەوە

ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی پەیوەندییەکانی دەرەوەی خۆبەڕێوبەری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤزێۆنیدا، لە بارەی ڕەوشی ئێستا و داهاتووی ڕۆژئاوای کوردستان و سوریا، ڕایگەیاند " سوریا پێویستیەكی زۆری بە سیستەمێکی نا ناوەندێتی هەیە بۆ دەستەبەرکردنی سەقامگیری، و پێویستە پڕۆژەی ئیدارەی خۆسەر لە سەرانسەری سوریا فراوان بكرێت، میدیاکانی سەر بە حکومەتی راگوزەر هەوڵی شێواندنی وێنەی ئیدارەی خۆسەر و هاندانی ناتەبایی لە نێوان پێکهاتە جیاوازەکاندا دەدەن".

سەبارەت بە پێشکەوتنەکان لە سوریادا هاوسەرۆکی پەیوەندییەکانی دەرەوە ووتی " پەیوەندییەکانی ئەمریکا و سوریا چووەتە قۆناغێکی نوێوە، بەم نزیکانە کۆمپانیا تایبەتەکانی ئەمریکا لقەکانیان لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریا دەکەنەوە".

حکومەتی خۆبەڕێوبەری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لەگەڵ حکومەتی کاتی سوریا، لە دوای ١٠ ئاداری ٢٠٢٥ و ڕێکەوتنی ١٠ ئازارەوە، بەردەوامن لە گفتوگۆ بۆ جێبەجێکردنی خاڵەکانی ناو ڕێکەوتنامەکە، و پاراستنی مافی نەتەوەکانی ناو سوریا لە چوارچێوەی دەستوردا.

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا