چەند سەرچاوەیەكی هەواڵی روسیا رایانگەیاند: هێزەکانی ڕوسیا لە بەرە جیاجیاکانی ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا بەردەوامن لە پێشڕەوی و کۆنتڕۆڵکردنی گوند و شارۆچکەی زیاتر و باشترکردنی پێگەی خۆیان لە ژمارەیەک شوێن.
هێزەکانی ڕوسیا ههشت هێرشی بەکۆمەڵیان بە بەکارهێنانی چەکی پێشكهوتو ئەنجامداوە
بەرگری ڕوسیا لە بەیاننامەیەکدا باسی لهوهكردوه، لە ماوەی 25 بۆ31ی 1ی 2025 هێزەکانی ڕوسیا ههشت هێرشی بەکۆمەڵیان بە بەکارهێنانی چەکی پێشكهوتو لە ڕێگەی هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە ئەنجامداوه، کە لە ئەنجامدا دامەزراوەکانی ژێرخانی غاز و وزەی گرنگ لەناوچون.
لە بەیاننامەکەدا هاتوه، لە ئەنجامی ئەو هێرشانەدا، "کۆگای چەک، ژێرخانی فڕۆکەخانەی سەربازی، کۆگاکانی کۆکردنەوە، شوێنی هەڵگرتنی فڕۆکە بێفڕۆکەوانە هێرشبەرەکان و خاڵەکانی جێگیرکردنی کاتی بۆ هێزەکانی ئۆکرانیا زیانیان بەرکەوتوە".
ئهوهش خراوهتهڕو، بەدرێژایی هەفتەکە یەکینەکانی هێزەکانی گروپی باکوری ڕوسیا بەردەوام بون لە بەئامانجگرتنی پێکهاتەکانی هێزەکانی ئۆکرانیا لە ناوچەی کورسک، هەروەها شارۆچکەی نیکۆلایڤۆ-دارینۆ ئازادکرا، هەروەها هێرشی ئاسمانی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و بۆردومانی تۆپخانە زیانی بە هێزی مرۆیی، ئامێر، تانک و ئۆتۆمبێلی میکانیکی قورسی هێزەکانی ئۆکرانیا گهیاندوه.
لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوەکراوە کە "لە ماوەی هەفتەکەدا یەکەکانی هێزەکانی گروپی باکوری ڕوسیا، بە ئاراستەی خارکیڤ، توانیویانە یەکەکانی پیادە بکەنە ئامانج و لیواکانی هێرشی هێزەکانی ئۆکرانیا بکەنە ئامانج".
لە درێژەی بەیاننامەکەدا هاتوە، "لە ماوەی هەفتەیەکدا زیانەکانی دوژمن لە ناوچەی بەرپرسیارێتی هێزەکانی گروپی باکوری ڕوسیا 2200 سەرباز و 9 تانک و 57 ئۆتۆمبێلی شەڕکەری زرێپۆش بوە کە ئۆتۆمبێلێکی شەڕکەری پیادەی برادلی دروستکراوی ئەمەریکایە".
بەگوتەی چالاکوانانی سۆشیال میدیا، سوپای ڕوسیا دەستی بەسەر شارۆچکەی نۆڤۆملینسکدا گرتوە، ئەوەش بوە هۆی دامەزراندنی و فراوانکردنی سەری پردێکی دیکە لە لێواری ڕاستی ڕوباری ئۆسکۆل لە ناوچەی خارکڤ.