نوسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق بڵاویكردەوە، حكومەتی عێراق و  کۆمپانیای بریتش پێترۆلیۆم (BP)ی بریتانی، رێککەوتننامەی لێکتگەیشتن بۆ جێبەجێکردنی هەڵسەنگاندنی توانای دوبارە پەرەپێدانی تەواوەتی هەر چوار کێڵگەی نەوتی کەرکوک ئەنجامدا.

نوسینگەكە لە ڕاگەیەندراوەكەدا بڵاویكردەوە، رۆژى سێشەممە مەراسیمی واژۆکردنی ڕێككەوتنامەی لێکتگەیشتنیان لەگەڵ کۆمپانیای بی پی ئەنجامدا، بە مەبەستی هەڵسەنگاندنی توانای دوبارە پەرەپێدانی تەواوەتی هەر چوار کێڵگەی نەوتی کەرکوک.

نوسینگەكە ئاماژەی بەوەشكرد، لێكتێكەیشتنەكە لەلایەن حەیان عەبدولغەنی، جێگری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری وزە و وەزیری نەوتی عێراق، عامر خەلیل بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای نەوتی باکور لەگەڵ زەید یاسری بەرپرسی لقی عێراقی كۆمپانیا بی پی-یەوە واژۆكرا.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە، پڕۆژەی بوژاندنەوە و پەرەپێدانی هەر چوار کێڵگە نەوتییەکەی کۆمپانیای نەوتی باکور لە کەرکوک دەدرێتە کۆمپانیای BPـی بەریتانی، "ئەوەش لە پێناو زیادکردنی بەرهەم و گەیشتن بە باشترین تێکڕای بەرهەمی نەوت و گاز".

 

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

تابلۆی هەفتە