
له ڕاگه‌ینراوێكی ئه‌نجومه‌نی كۆمیسیارانی عێراقدا هاتووه: بڕیاردرا ( موهه‌نه‌د جه‌بار عه‌زاب) كاندیدی ژماره سێی ڕیكخراوی به‌در، به هۆی پێشێلكردنی مادده‌ی حه‌وت، برگه‌ی سێ له یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان دوور بخرێته‌وه.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ده‌رچووه‌ی رێكخراوی به‌در، له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق، ده هه‌زار و هه‌شتاوچوار ده‌نگی به‌ده‌ست هێنابوو، به پێی زانیارییه‌كان هۆكاری دوورخسته‌وه‌ی ناوبراو بۆ پێکهێنانی لیوایەکی وەهمی لەناو حەشدی شەعبی بەناوی (( شەهیدەکانی نەسر)) ده‌گه‌ڕێته‌وه.