🔻شەوی ڕابردوو هێرشکرایە سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر وزیانی گەورەی پێگەیاند،
هێرشەکە تا ئێستا دیار نییە لەڕێگەی مووشەکەوە بووە یاخود درۆن ، بەڵام بووە هۆی ڕاگرتنی بەرهەمهێنانی گازو کوژاندنەوەی کارەبا لە زۆربەی شارو شاروچکەکانی کوردستان و کەمکردنەوەی دابینکردنی کارەبا بۆ پێنچ کاتژمێر
🔻دوا بەدوای ڕوداوەکە ،مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەپەیامێکدا داوای لە حکومەتی عێراق کرد تاوانباران بدۆزێتەوە و ڕووبەڕووی دادگایان بکاتەوە، داواشی لە ئەمەریکا و هێزە نێودەوڵەتییەکان کرد، کە ئامێری بەرگری پێویست بۆ پاراستنی ژێرخانی مەدەنی هەرێم دابین بکەن، هەروەها پشتگیری هەرێم بکەن لە گرتنەبەری هەنگاوی جددی بۆ ڕێگریکردن لەم هێرشانە بۆ سەر خەڵکی کوردستان و پێشکەوتنەکانی.
🔻سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕیاری پێکهێنانی لێژنەیکیدا بۆ دۆزینەوەی ئەنجامدەرانی هێرشەکەی سەر کۆرمۆر.
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق پەیوەندیەکی تەلەفۆنی لەگەڵ مەسرور بارزانی سەرۆکی هەرێم ئەنجامدا.
بە گوێرەی ڕاگەیەنراوی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ، "بە توندترین شێوە هێرشی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆری سەرکۆنە و شەرمەزار کرد وەو بە هێرش بۆ سەر هەموو عێراقی ناوبرد."
وەک ئەوەی ئاماژەی پێ کراوە، لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا "بڕیاردرا لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی هاوبەش پێکبهێنرێت کە لە نزیکترین کاتدا، دەست بەکار بێت بۆ دۆزینەوە و دەستگیرکردنی هێرشبەران و بە سزا گەیاندنیان."
🔻هاوکات قوباد تاڵه‌بانى جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان له‌و په‌یامێکدا ڕایگەیاند، "هێرشکردنەسەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر، تاوانێکی تیرۆریستی گەورەو بەئامانجگرتنی ژیان‌و گوزەرانی ڕۆژانەی خەڵک‌و ژێرخانی ئابوریی کوردستان‌و هەموو عێراقە".
جه‌ختیشده‌كاته‌وه‌، "چەندبارەبونەوەی ئەمجۆرە هێرشانە بۆسەر ژێرخانی ئابوریی کوردستان، پەرەسەندنێکی مەترسیدارەو پێویستی بەهەنگاویی کردەییە
🔻لای خۆیەوە شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق لە ڕاگەیاندراوێکدا، وێڕای ئیدانەکردنی هێرشەکە ، هاوکات بە کردەوەیەکی خیانەتکارانەو تیرۆرستی ناو دەبات.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق رایدەگەیەنێت: کاتژمێر 11:30 خولەکی شەوی رابردوو، کێڵگەی غازی کۆر مۆر لە پارێزگای سلێمانی کەوتە بەر هێرشێکی خیانەتکارانە، ڕاشیگەیاندووە، کە ئەم هێرشە هەڕەشەیەکی راستەوخۆیە بۆ سەر بەرژەوەندی عێراقییەکان و کارێکی تیرۆریستی مەترسیدارە لە رێگریکردن و دواخستنی هەوڵەکان بۆ دامەزراندنی سەقامگیری ئاسایش و ئابوری.
🔻دوا بەدوای هێرشەکە دەستبەجێ هردوو وەزارەتی سامانە سروشتییەكان و کارەبا ڕایانگەیاند، بەهۆی هێرشێكی درۆنی بۆ سەر كێڵگەی كۆرمۆڕ تەواویی هەناردەی غاز بۆ وێستگەكانی كارەبا ڕاگیرا.
🔻کۆمپانیای داناغازی ئیماراتیش لە راگەیەندراوێكدا ڕایگەیاند، کێڵگەی غازی کۆر مۆر لە هەرێمی کوردستان کراوەتە ئامانجی هێرشی موشەکی و یەکێک لە كۆگاكانی عەمباركرنی غازی شل (LPG) لە دامەزراوەی کۆرمۆر لە هەرێمی کوردستان ئاگری گرتووەو بەرهەمهێنانی غازی بەشێوەیەکی کاتی راگیراوە

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا