خۆسێ موخیکا، سەرۆکی پێشوی ئۆرۆگوای کە بە "هەژارترین سەرۆکی جیهان" ناسرابوو، لە تەمەنی 89 ساڵیدا کۆچی دواییکرد.
خۆسێ موخیکا خەباتگێڕێکی مارکسیستی بوو، خاوەنی فەلسەفە و شێوازی ژیانی سادەی خۆی بوو کە خەڵکی لە سەرانسەری جیهاندا سەرسام دەکرد.
سەرۆکی ئێستای ئۆرۆگوای یاماندۆ ئۆرسێ لە پۆستێکدا لە تۆڕی كۆمهڵایهتی ئێکس مردنی موجیکای ڕاگەیاند و موخیکای بە "سەرۆک، چالاکوان، ڕاهێنەر و سەرکردە" وەسفکرد.
موخیکا لە بەهاری ساڵی 2024ەوە چارەسەری نەخۆشی شێرپەنجەی سورێنچک وەردەگرت، لەوکاتەدا توشی نەخۆشییەکە بو.
هەرچەندە ئەو چارەسەرە وایکرد لاواز بێت، بەڵام موخیکا لە پاییزی 2024دا لەسەر گۆڕەپانی سیاسی دەرکەوتەوە و هاوپەیمانی چەپەکەی لە هەڵبژاردنە نیشتمانییەکاندا بەرەوپێش برد کە کاندید و پارێزراوی پەسەندکراوی خۆی، ئۆرسی، هێنایە پۆستی سەرۆکایەتی کۆمار.
لە مانگی ئەیلولی ساڵی 2024 پزیشکەکەی ڕایگەیاند کە چارەسەری تیشکی بە سەرکەوتویی بەشێکی زۆری وەرەمەکەی لەناوبردوە، بەڵام لە مانگی یەکی ساڵی 2025 پزیشکی موجیکا ڕایگەیاند، کە شێرپەنجەی سورێنچکەکەی گەڕاوەتەوە و بڵاوبوەتەوە بۆ جگەری.
موخیکا بەهۆی نەخۆشی بەرگری خۆکار و کێشە پزیشکییەکانی دیکە بڕیاریدا چارەسەری زیاتر وەرنەگرێت.