ڕێناس گەرمیانی
یاسین محەمەد ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سەڵاحەدین بە ڕێگای کوردستانی ڕاگەیاند:- قۆناغی دووەمی ئەو شەقامانەی کە لە سەنتەری شاری خورماتوودان لەلایەن لایەنی پەیوەندیدار دەستی پێکرد کە ئەو شەقامانە بودجەی تەواوی بۆ تەرخان کراوە ولە ئێستادا تیمەکان ڕاسپێردراون کە بەزوترین کات تەواوی بکەن کە خۆی لە ڕاستکردنەو ونەهێشتنی چاڵ وچەوڕێژکردن دەکرێت کە ئەویش ماوەیەکی دەوێت بۆ ئەوەی قۆناغی سێیەم دەست پێبکات .