به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، له باكوری پارێزگای نه‌جه‌ف له كاتی ده‌ستگیركردنی كه‌سێكی داواكراودا ئه‌فسه‌رێكی پۆلیس كوژرا و چوار كه‌سی دیكه‌ش برینداربون.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی، هێزێكی ئه‌منی له شاری نه‌جه‌ف له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی كه به هۆی سوتاندنی ئۆتۆمبێل له باكوری ناوه‌ندی پارێزگاكه داواكراوه، كه‌وتونه‌ته پێكدادانێكی چه‌كدارییه‌وه و شه‌ڕه ته‌قه له‌نێوانیان رویداوه.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، "ئه‌و شه‌ڕ و روبه‌ڕوبونه‌وه‌یه بوه هۆی كوژرانی ئه‌فسه‌رێكی پۆلیس و برینداربونی چوار كه‌سی دیكه كه برینه‌كانیان جیاوازه، له‌نێویاندا دو ئه‌فسه‌ر هه‌یه".
ئه‌وه‌شیخستۆته‌ڕو، له‌ئێستادا تۆمه‌تباره‌كه هه‌ڵاتوه و لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچونیش له‌وباره‌یه‌وه به‌رده‌وامه به‌مه‌به‌ستی ده‌ستگیركردن و راده‌ستكردنی به‌ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری.