"فیدراڵیەت تاكە چارەسەرە" ئەمە دروشمی عەلەوییەكانی سوریایە دژ بە دەسەڵاتی نوێی دیمەشق کە ئەحمەد شەرع سەرۆکایەتی دەکات.

ماوەی سێ ڕۆژە شاری جەبلە لە ناوچەی ریفی لازیقەی سوریاو ژمارەیەك لە ناحیەو گوندەكانی سەر بەو شارە، خۆپیشاندان بەخۆوە دەبینن و هەزاران كەس بەشدارن لە خۆپیشاندانەكاندا. 

ئەم ناڕەزایەتییە نوێیە لە سوریا، لەسەر بانگەوازی شێخ (غەزال غەزال) سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی عەلەوی بەڕێوەدەچێت، شێخ غەزال داوای راگرتنی توندوتیژی و پێشێلكارییەكان و كردنەوەی دەرگای دیالۆگێكی نیشتمانی دەكات سەبارەت بە پرۆژەی "فیدراڵی)، پێشی وایە (فیدراڵیەت) دەرەچەی سیاسی قەیرانی ئێستای سوریایە. 

خۆپیشاندانەكان لە چەند ناوچەیەكی شاری لازقیەوە دەستیان پێكرد، خۆپشاندەران دروشمیان دژی كوشتن لەسەر بنەمای تائیفی بەرزكردەوەو داوایان كرد كۆتایی بهێنرێت بە سیاسەتی هاندان و جیاكاریی،

ئەوەش دوای ئەوەی كە ژمارەیەك لە چەكدارانی هۆزی (بەنی خالد) بە سواری ماتۆڕەوە خۆیان كرد بە شەقامی خەزەریداو ئۆتۆمبیلی ژمارەیەك لە خەڵكیان تێكشكاندو پەلاماری خەڵكی سیڤیلی ناوچەكەیاندا 

 هەروەها خۆپیشاندەران دروشمی پشتیوانییان بۆ شێخ (غەزال غەزال) وتەوەو داوای دروستكردنی دەوڵەتێكی فیدراڵییان كرد لە سوریا كە بتوانێت ئەو دابەشكارییە تائیفییە تێپەرێنێت ماوەی چەند مانگێكە بەسەر سوریادا سەپێندراوە. 

لەبەرامبەر خۆپیشاندانی عەلەوییەكاندا، لە چەند شوێنێك لایەنگرانی دەسەڵاتی ئەحمەد شەرعیش خۆپیشاندانیان كردووەو شەڕو بەریەكەوتن لەنێوانیاندا روویداوە بەتایبەتی لە شارەكانی جەبلەو لازقیەو برینداریش لە هەردوولا هەیە. 

 لایەنگرانی شێخ (غەزال غەزال) جەختی لەسەر دەکەنەوە ، ئەم خۆپیشاندانانە هەوڵێک نیە بۆ گەڕاندنەوەی رژێمی پێشوو، بەڵکو وەڵامدانەوەی پەراوێزخستن و پێشێلكارییە تائیفییەكان و ئەو رەشەكوژییانەیە کە لەم مانگانەی دوایدا روبەڕوویان بووەتەوە.

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا