لە فرۆكە خانەیەكی واشنتۆن فرۆكەیەكی مەدەنی و كۆپتەرێكی سەربازی پێكیانداداو 18 كەس گیانیان لە دەستدا.

بەرپرسانی فڕۆکەخانەی نیشتمانی ڕیگان واشنتۆن رایانگەیاند، لە رووداوێکدا لە واشنتۆن فڕۆکەیەکی نەفەرهەڵگری ئەمریکی کە ٦٤ کەسی تێدابوو و هێلیکۆپتەرێکی سەربازی ئەمریکی کە سێ کەسی تێدابوو لە ئاسمانی رووباری پۆتۆماک خۆیان بەیەکدا کێشا و کەوتنە ناو رووبارەکە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە ٣٠ی کانونی دووەمی ٢٠٢٥، کەناڵی سی بی ئێس نیوز بە پشتبەستن بە بەرپرسێکی پۆلیس بڵاویکردەوە، تا ئێستا لانیکەم ١٨ تەرم دەرهێنراون. دوو سەرچاوە بە ئاژانسی ڕۆیتەرزیان راگەیاندووە، چەندین تەرم لە ئاوەکە دەرهێنراون.

هێڵی ئاسمانی ئەمریکی پشتڕاستی کردەوە کە ٦٤ کەس لەناو فڕۆکەکەدا بوون، ٦٠ سەرنشین و چوار ئەندامی تیمی فڕۆکەوانی. بەرپرسێکی ئەمریکیش رایگەیاند، سێ سەرباز لەناو کۆپتەرەکەدا بوون.

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

تابلۆی هەفتە