تەندرووستی لوبنان رایگەیاند كە لە 24 كاتژمێری رابردوودا لانی كەم 77 كەس بەهۆی هێرشەكانی ئیسرائیلەوە كوژراون.
وەزارەتی تەندروستی لوبنان ئەمڕۆ سێشەممە لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، بەهۆی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی ئیسرائیلەوە لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردودا 77 کەس گیانیان لەدەستداوە و 180 کەسی دیکەش برینداربون.
ئاماژەی بەوەشكردوە، "لەسەرەتای هێرشەكانی ئیسرائیلەوە لە (تشرینی یەكەم/10)ی ساڵی ڕابردوەوە تاكو ئێستا دو هەزار و 792 كەس گیانیان لەدەستداوە و 12 هەزار و 772 كەسی دیكەش برینداربون".
ئەوە لەكاتێكدایە ئیسرائیل مانگی ڕابردو هێرشەكانی بۆ سەر باشوری لوبنان و ناوچەکانی دیکەی ئەو وڵاتە چڕتر کردەوە، ئەوەش دوای نزیکەی ساڵێک لە پێكدادان و لە سنور بەزاندن.