ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا دوێنێ شەممە 18/11/2023، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی میری قەتەر و عەبدولفەتاح سیسی سەرۆکی میسر ئەنجامداوە، سەبارەت بە دانوستان و ئازادکردنی بارمتەکان، لەلایەن بزووتنەوەی حەماسەوە لە غەززە.
سەبارەت بە ناوەڕۆکی گفتۆگۆکانی پوەندییە تەلەفۆنییەکان، كۆشكی ئێلیزێ ئاماژەی بەوەداوە: "باسیان لە دۆخی بارمتەکان و ئەو رێوشوێنانە کرد کە بۆ ئازادکردنیان گیراوەتەبەر"، سیسی و ماکرۆن، جەخت لەسەر پێویستی دۆزینەوەی چارەسەری بەپەلە بۆ قەیرانی غەززە دەکەنەوە".