سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، تاوەکو لیستی ناوی ئەو بارمتانەیان پێ نەگات کە لە قۆناغی یەکەمدا ئازاد دەكرێن، ئەوان ڕێککەوتنی ئاگربەست لە غەززە و ئازادكردنی بارمتەكان جێبەجێ ناکەن.
نوسینگەی بنیامین نەتەنیاهۆ، ئەمشەو ١٩ی کانونی دوەم لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، "ئێمە لە جێبەجێکردنی پلانی ڕێككەوتنەكە ناچینە پێشەوە تاوەکو لیستی ناوەی بارمتانەیان پێ نەگات کە لە قۆناغی یەکەمدا ئازاد دەكرێن".
ئاماژەی بەوەشكرد، "ئیسرائیل بەرامبەر هەر پێشێلکارییەکی ڕێککەوتنەکە دەوەستێتەوە و بەرپرسیارێتی هەر جۆر پێشێلکارییەک لە ئەستۆی حەماسدایە".