
چەند رۆچێكە نرخی نەوتی خاو بەردەوام لە دابەزینە و هۆكارەكەشی بۆ رێكەوتنی چین و ئەمەریكایە و هەروا خستنە بازاڕی نەوتە زیاتر لە پێداویستی.
نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە٦٣ دۆلار و ٩ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ کەمێک دابەزی.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٥ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، هاوشێوەی نەوتی خاوی برێنت، نرخی بەرمیلێک نەوتی تەکساسیش کەمێک دابەزی و بە ٥٨ دۆلار و ٥٨ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
هاوکات، نرخی نەوت لە مانگەکانی رابردوودا دابەزیوە و ئەگەری زیادبوونی خستنە بازاڕی نەوت لە ساڵی داهاتوودا، بە بەردەوامی گوشاری لەسەر نرخەکانی نەوت دروستکردووە.